ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئیسپانیایه‌، جێبه‌جێكردنی هێڵی ئاسنین ده‌ستپێده‌كات

 

بۆ بەرجەستەکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی باڵای وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە سەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئیسپانیایە و ھەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەم دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری لە وڵاتی ئیسپانیا دەستی بەکارەکانی خۆی کرد بۆ بەرجەستەکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی هەرێمی کوردستان.

لە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کە خۆی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی بەهای ئابووری پرۆژەکە دەبینێتەوە و ساڵی رابردوو بەئەنجام گەیشت، ئێستا وەزارەت سەرقاڵی پلانی ئامادەکردنی دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە، لەو چوارچێوەیەشدا شاندی وەزارەت بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای (کۆنسڵترانس)ی ئیسپانی سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ قۆناغەکانی دواتری پرۆژەکە ھەر لە دیزاین و دروستکردنی پێکهاتە جیاوازەکانی پرۆژەکە.

ھەر ئەمڕۆ شاندی وەزارەت سەردانی پێگەی گرووپی کۆمپانیاکانی ستادلەری کرد لە شاری ڤالێنسیا لە وڵاتی ئیسپانیا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە هەڵسەنگاندن بکات بۆ پرۆسەی دروستکردن و بەستنی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی فارگۆنە جیاوازەکانی هێڵی شەمەندەفەر.

سەردانەکە چەند رۆژێک دەخایەنێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ بەرجەستەکردنی پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاسنی هەرێمی کوردستان چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێت، لەم چوارچێوەیەشدا شاندەکەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن چاوی بە وەزیری بازرگانی حکوومەتی ئیسپانیا دەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ یەکەم جار لە ماوەی ١٠ ساڵدا گەشتێکی ئاسمانی لە سوریاوە گەیشتە سعوودیە

یاسین

رێكارەکانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و مامۆستایان دەستی پێكرد

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

سەڵاح