ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حووسییەکان: له‌ ره‌مه‌زان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین، هێرشمان كرده‌ سه‌ر کەشتیه‌كی ئەمه‌ریکا

 

حووسییەکان لە یەمەن کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بڵاویان کردەوە بە مووشەکی دەریایی کەشتی پینۆکیۆ-ی سەربە ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، لە بەجێگەیاندنی ئەرکەكانمان لە بارەی هاوکاریكردن و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبن.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە هەژمارەکانی خۆی لە تێلێگرام و ئێکس ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە.

سەریع باسی لەوە کرد کە هێزەکانی دەریایی حووسییەکان بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی پینۆکیۆ-ی سەربە ئەمریکا.

یەحیا سەریع ئاماژەی بەوەیش کرد هێزەکانی سەربە حووسییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان زیاد دەکەن و لە بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینی و ئەخلاقی و مرۆییەکانیان لە بارەی هاوکاریكردن و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبن.

هەروەها سەریع باسی لەوەیش کرد کە تا ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕادەگرێت و ئەو گەمارۆیەی خستوویەتیە سەر گەلی فەڵەستین هەڵدەگرێت، بەردەوام دەبن لەسەر هێرشەکانیان لە دەریای سوور و کەنداوی عومان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوبنان کارتی نیشتەجێ‌بوون دەداتە عێراقیان

یاسین

بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. بایرن میونشن گۆڵبارانی بۆخۆمی کرد و هاندەرانی ئاشتکردەوە

sirwan