ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەیادە نەجاڕ: ھەڵوێستی پارتی بۆ پرسی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانەیە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نادەستوورین و پارتی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ژێر باری هەندێ بڕیار و ئەجێندای سیاسی، ھەڵوێستی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ پرسی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانەیە و بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانی پارتیش بەشداری ھیچ پرۆسەیەکی ھەڵبژاردن ناکات .

دکتۆرە مەیادە محمد نەجاڕ، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بڕیاری نادەستوورین و پارتی بەهیچ شێوەیەك ناچێتە ژێر باری هەندێ بڕیار و ئەجێندای سیاسی، بڕیاری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری نەکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردن بڕیارێکی زۆر ژیرانە و کوردستانیانە بوو، چونکە پارتی ناچێتە ھەڵبژاردنێکەوە ھەر لە ئێستاوە ئەنجامەکەی دیاربێت.

هەروەها دکتۆرە مەیادە محمد نەجاڕ، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەڵوێستی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ پرسی ھەڵبژاردن ھەڵوێستێکی نیشتیمانپەروەرانەیە و بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانی پارتیش بەشداری ھیچ پرۆسەیەکی ھەڵبژاردن ناکات لە ھەرێمی کوردستان، پێشبینی دەكەم مەرجەكانی پارتی جێبەجێ بكرێن، چونكە بەبێ پارتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كارێكی ئەستەمە، لەبەر ئەوەیش چاوەڕێ دەكەین داواكارییەكانی پارتی جێبەجێ بكرێن و پارتی بەشداربێت لە هەڵبژاردن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون

سەڵاح

ئاگاداریەک لە وەزارەتی ناوخۆ

سەڵاح

سبه‌ی لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح