ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ خێزانێكی بێهۆشکردووە و دزی‌ لێكردوون

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ پاش بێهۆشكردنی‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانێك دزی‌ لێكردبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاووڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ تۆمه‌تبارێك چووەته‌ ماڵه‌كه‌یان ‌و به ‌ده‌رمانی‌ بێهۆشكه‌ر بێهۆشی‌ كردوون‌، دواتر بڕێك ئاڵتوون ‌و مۆبایلێك له ‌جۆری‌ ئایفۆنی‌ لێدزیون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاپه‌ڕین به ‌هاوكاری‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌ جۆری‌ ده‌مانچه ‌و ئه‌و ده‌رمانه‌ی‌ تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو بۆ بێهۆشكردنی‌ خێزانه‌كه‌.

ڕاشیگەیاند، ئێستا تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) له‌دایكبووی‌ 1976 به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 444 و 15ی‌ چه‌ك له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو قوتابخانەی نوێی ۱۲ پۆلی لە دەڤەری بەردەڕەش کرایەوە

یاسین

ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

یاسین

سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین كرد

سەڵاح