ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دابیندەکرێت

لەسەر داواکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ پڕۆژەی سەنتەری چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە و چاندنی مەژیێ هەستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک .

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم هەنگاوەی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ توشبوانی شێرپەنجە لە شاری دهۆک دەباتە ئاستێکی باشتر .

شایەنی باسە کە بۆ یەکەمین جار لە ئایندەیەکی نزیک لە شاری دهۆک نەخۆشخانەی توشبوانی شێرپەنجە دەستبەکاردەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

فەللوجە.. ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی کۆگای کلۆر خنکاون

سەڵاح

وه‌زاره‌تی كاره‌با: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین