ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باران بارین بەردەوام دەبێت

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 26- 3- 2024
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە ریژەی دابارین لە پاریزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بە بەراوورد لە ناوچەکانی تردا.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێـت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س. هەندیکجار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کم/س
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / 9 – 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی چوار شەممە 27- 3- 2024
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچر پچر بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
پلەکانی گەرما /بەرز دەبێتەو بە (4-2) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باشورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 9 – 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 16
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 22
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشى پێشبینى / 26- 3- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆسکۆ وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران، یۆنان تۆمەتەکانی تورکیا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح