ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مۆسکۆ وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە

دیمیتری پۆلیانسکی، جێگری نوێنەری رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، قسەکانی “رۆزماری دیکارلۆ” جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی سەبارەت بە “ئەشکەنجەدان” لە رووسیا ئیدانە کرد و بەدرۆ وەسفی کرد.
پۆلیانسکی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتی: ئەوەی ئێمە پەشیمان دەکاتەوە ئەوەیە کە خاتوو رۆزماری دیکارلۆ، بە ڕوونی زانیاری ناڕاست سەبارەت بە ئەشکەنجەدان لە خاکی رووسیادا بڵاودەکاتەوە، بوێری ئەوەی نەبووە کە باس لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی ئەمەریکی گۆنزالۆ لیرا بکات، کە لە ژێر ئەشکەنجەدان لەسەر دەستی دەستگیرکراوەکانی کیێڤەوە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ڕەنگە ئەو جۆرە چیرۆکانە جێگەی سەرنجی ئێوە و نووسینگەی کۆمیساریی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبن؟.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کوژرانی ڕۆژنامەنووس و بلۆگەری ئەمەریکی گۆنزالۆ لیرای لە زیندانێکی ئۆکرانیا پشتڕاستکردەوە.
ماڵپەڕی گرایزۆن بە پشتبەستن بە نامەکەی گۆنزالۆ لیرا بڵاویکردەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە زیندان تووشی هەوکردنی سییەکانی بووە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی زیندانەکە هەوڵیداوە ڕاستییەکان لە بنەماڵەی لیرا و پارێزەرەکەی بشارێتەوە، هاوکات باوکی داوای لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ کردووە دەستوەردان بکات، بەڵام باڵیۆزخانەکە هیچ هەوڵێکی نەداوە.
س/ئارتی
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

قایمقامی هەولێر: زیاتر لە 370 دوکانی بازاڕی قەیسەری بەتەواوی سووتاون

یاسین

سێهه‌م هه‌وڵی ناسا بۆ گه‌یاندنی بۆینگ ستارلاینەر به‌ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

سەڵاح

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەردەچێت

یاسین