ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قایمقامی هەولێر: زیاتر لە 370 دوکانی بازاڕی قەیسەری بەتەواوی سووتاون

 

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەو ئاگرەی دوێنێ شەو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر كەوتەوە، دوای هەوڵێكی زۆری تیمە خزمەتگوزارییەكان و هێزە تەناهییەكان، بەرگریی شارستانی و زێرەڤانی، تیمەكانی تەندروستیی لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، توانیان ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

قایمقامی هەولێرئەوەشی گوت، لە قەیسەریی شاری هەولێر نزیكەی چوار هەزار دوكان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەپێی ئەو ئامارە سەرەتاییەی كە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكان كراوە، زیاتر لە 370 دوكان بەتەواوی سووتاون كە دەكاتە ڕێژەی 10% بازاڕەكە”.

نەبەز عەبدولحەمید باسی لەوەش کرد، لەسەر هەموو گومانەكان كار دەكەن و لیژنەیەكیان هەیە بە رژدی بەدوای هۆكارەكەیدا دەچێت، بۆیە هەرچی بووبێتە هۆی كەوتنەوەی ئاگرەكە، بۆ خەڵكی رادەگەیەنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەردی بناخەی پڕۆژەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە ناحیەی قەسرێ دانرا

یاسین

راگەیاندراوێک لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتییەوە

دڵشاد

نرخی دراوی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا دابەزی

سەڵاح