ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوە و نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت 27 سەنت بەرزبوەتەوە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری دهۆک: کاروانی ئاوەدانی بەردەوام دەبێت

یاسین

راگەیندراوێک له بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح