ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سێهه‌م هه‌وڵی ناسا بۆ گه‌یاندنی بۆینگ ستارلاینەر به‌ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکا ” ناسا ” ڕۆژی چوارشەممە هەوڵی دووبارە ڕەوانەکردنی دوو کەشتیوانی ئاسمانی بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەدات بە کەشتی ئاسمانی نوێی بۆینگ ستارلاینەر.

دوو هەوڵی پێشوو بۆ ناردنی کەشتیوانانی ئەمەریکایی “بوچ ویلمۆر و سونیتا ویلیەمز” بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە یەکەم گەشتی هەڵگری سەرنشینانی تیمی نێو ستارلاینەر، بەر لە هەڵدانی هەڵوەشێندرایەوە، لەبەر ئەوەی ویلمۆر و ویلیەمز هەر بە چوونە نێو کەپسولەکەوە لە 6 ی مانگی 5 دا ، بەرپرسانی ئەرکی هەڵدانەکە سەرنجیان دا کە کەموکورتی لە قفڵێكی دەردانی ئۆکسجیندا هەیە.

دووەم هەڵوەشاندنەوەی هەڵدانەکە رۆژی شەممەی ڕابردوو ڕوویدا کە بە کەمتر لە چوار خولەک پێش بەرزبوونەوە کەشتیە ئاسمانییەکە بوو بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی کۆمپیوتەرەکەی ئەوەی کە ژماردنی خولەکەکانی کۆتایی بۆ هەڵدانکە دەژمێرێت .

ئەگەر هەڵدانی ڕۆژی چوارشەممە سەرکەوتوو بێت ئەوا ویلمۆر و ویلیامز ڕۆژێک لە خولگەدا بەسەر دەبەن پێش ئەوەی لەگەڵ بنکەی دەرەوەی خولگەیی یەک بگرنەوە و لەوێ نزیکەی هەفتەیەک بەسەر دەبەن بۆ تاقیکردنەوەی کەپسولەکە و سیستەمەکانی دیکە.

گەشتە کۆتاییەکە دەبێتە دواین تاقیکردنەوە بەرلەوەی ناسا بتوانێت رەزامەندی بۆ کۆمپانیای بۆینگ دەڕبڕێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکی ئاسایی فڕین بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمان و گەڕانەوە بۆ دەزگاکە.

ئەگەر تاقیکردنەوەی بۆینگ سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەبێتە دووەم بژاردەی متمانەپێکراو بۆ فڕینی مرۆڤ بۆ بۆشایی بۆشاییی پێکەوە لەگەڵ کەپسوولی سپەیس ئێکس دراگنی ‘ئیلۆن ماسک” . کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ساڵی 2020 ەوە گەیاندنی کەشتیوانانی ئاژانسی ناسای بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و گەڕانەوەیانی ئەنجامداوە.

بەرنامەی ستارلاینەر ساڵانێکە دووچاری شکست و دواکەوتن کە تێچووەکەی زۆرە بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەم هەفتەیە رۆژێک دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

جامی یۆرۆ.. سویسرا بەهێزی دەستیپێکرد و شکستی بە هەنگاریا هێنا

sirwan