ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا كه‌ كارتی مۆبایلی دزیبوو

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەو ژمارەیەکی زۆر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایلی لەدوکانێک دزی بوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە 63 کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی موبایل و بڕێک پارەی لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، هەروەها هەوڵی شکاندنی قاسەکەی دراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبار (ئـ، أ، ف) لەدایکبووی 1989 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دیزنی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لە 2024 بەدەست دێنێت

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART