ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دهۆک… تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە دۆزرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، کە دوای 10 رۆژ لە لافاوەكەی شاری دهۆك، توانرا تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە بدۆزرێتەوە، لە سەنتەری شاری دهۆك.

مقەدەم بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، دوای 10 رۆژ لە لافاوەكەی شاری دهۆك، توانرا تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە بدۆزرێتەوە.

مقەدەم بێوار عەبدولعه‌زیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خسەتەروو، کە ئێستا هەوڵەكانمان بۆ دۆزینەوەی دووەم تەرمی لافاوەكە لەلایەن تیمەكانمانەوە بەردەوامە، تەرمی و نبووەكەش لە سەنتەری شاری دهۆك دۆزراوەتەوە.

لە رۆژی 19ـی ئادار بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە، لافاو لە شاری دهۆك رووی دا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لە دەست دا كە یەكێكیان بەهۆی تەزووی كارەباوە بوو، لەو رۆژەوەش تەرمی دوو لە قوربانییەكان نەدۆزرابوونەوە، هەر بەهۆی لافاوەكەیشەوە 11 كەس بریندار بوون و جگە لە زیانە زۆرە مادییەكان، سەتان كەسیش بێ ماڵوحاڵ بوون.

رێباز یونس

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

یاسین

روونکردنەوەیەک لە کونسوڵخانەی چین لە هەولێر

یاسین

لیژنەکا بلند ب سەروکاتیا پارێزگارێ دھۆکێ ھاتە پێک ئینان بۆ بەرھەڤیێن ئەنجامدانا سەرژمێری یا گشتی

سەڵاح