ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

ئاگاداری هەموو هاوڵاتیانمان لە شاری هەولێر دەکەینەوە، کە پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز، بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاوڵاتیەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بەو ژینگەپارێزانە، هەروەها زانیاریان پێ دەدەین، کە زۆرێک لە سواڵکەران بەناوی کرێکارانی شارەوانیەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، ئێمە وەکو شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە و پێویستە هاوڵاتیان ئەگەر نیازی هاوکاری یان جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئامێری کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵە.
هەروەها هەر ڕەفتارێکی نەشیاو لەلایەن کرێکاران و کارمەندانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەرامبەر هاوڵاتیان وەک (بەزۆر وەرگرتنی پارە ، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یان زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان) یان هەڕ ڕەفتارێکی نەگونجاوی تر، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکالای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیەوە بکەن، بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست
بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی/سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر … کۆنفرانسی توانا سازیی هێزی کار، تایبەت بە ڕەخساندنى هەلى کار ئەنجامدرا

دڵشاد

سعوودیە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لوبنان جێ بهێڵن

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

یاسین