ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت، ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاو دەكرێتەوە كەوا چوارشەممەی سوور جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانە، هەڵەیە و بگرە چوارشەممەی سوور هیچ پەیوەندییەكی بە ئێزیدییەوە نییە.

سعوود مستۆ نەجم بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: روونی دەكەینەوە كەوا جەژنی (سەری ساڵی ئێزیدییان) دەكەوێتە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 17/4/2024 و ئەم جەژنە گرینگترین بۆنەیە لای ئێمە بەناوی (سەری ساڵی ئێزیدییان) وەك ئەوەی لە فەرمانی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 16 لە ساڵی 2010 ئاماژەی پێدراوە.

هەروەها دەڵێت: ئەم جەژنە بە هەڵە لە زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن ناویان ناوە (چوارشەممەی سوور) كە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمە وەك ئێزیدی نییە.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەی سەبارەت بە جەژنی (سەری ساڵی ئێزیدییان):-

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

یاسین

په‌روه‌رده‌: مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست رایی ده‌كرێت

سەڵاح

ناونووسینی پێشمەرگە بۆ وەرگیران لە خولێكی نوێی كۆلێژی سەربازی دەستی پێكرد

یاسین