ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر ئەمڕۆ شەممە لە یادی 36 ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا جەختی كردەوە كە بەردەوام دەبن لە رێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا رایگەیاند: ئەمڕۆ 36ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییە دڕاندانەکەی هەڵەبجەیە کە تیایدا ڕژێمی پێشووی سەدام حوسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 5 هەزار کەسی مەدەنی بێتاوان لە ماوەی تەنها 20 خولەکدا و لە هەمانکاتیشدا بووە هۆی بەسەختی برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار کەسی تر.

راشیگەیاند: لەم ساڵیادە ناخۆشەدا کە ڕۆژی پرسەبارییە بۆ هەموو عێراقییەکان و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارە لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا: بەردەوام دەبین بۆ پێکەوەکارکردن لەگەڵ یەکتر بۆ ڕێگریکردن بۆ ئەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە ڕوونەدەنەوە و برەوبدرێت بە پرنسیپی ئاشتی و لەیەکتر تێگەیشتن و فرەیی

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات

یاسین

لە سووریا ١١ کەس به هۆی هێرشی ئسیرائیل بۆسەر کۆگای تەقەمەنی کوژران

سەڵاح

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران لە مانگی ڕەمەزاندا زیادی كردووە

دڵشاد