ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئالوگۆڕی بارزگانی ئاساییە

 

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامەو بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکان بەڕێوەدەچن.

سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامەو بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکان بەڕێوەدەچن و جوڵەی بارزگانی بەردەوامە و نەوەستاوە.

هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسخستەروو، کە جیا لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هاتووچۆی گەشتیاریش بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێك دروست نەبووە .

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، لە رووی سنووری جوگرافی و بارزگانییەوە نزیکترین شوێنە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، لەم چەند رۆژی جەژنی رەمەزانیش هەزاران گەشتیار لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە گەشتەکانی خۆیان ئەنجامداوە بۆ کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

دڵشاد

بەیاننامەیەک لە تەندروستی هەولێرەوە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین