ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەجوا کاکەیی: ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه‌

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر به‌غدایه‌ وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات.

نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو له‌و مانگانه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رەوانە نەکراوە‌، یاسای بودجه‌ هه‌بووه‌، كه‌واته‌ ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر به‌غدایه‌ وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بكات و مووچه‌یان پێبدات له‌ كاتی خۆیدا.

هەروەها نەجوا کاکەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس خستەروو، کە هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌ك، مووچه‌یه‌كی رەوانە نەکراوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێته‌وه‌ و به‌و جۆره‌ هه‌ر سێ مووچه‌كه‌یان پێ ده‌درێته‌وه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

دڵشاد

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین