ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

لە دووەم یاری پێش کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی کوڤێنتری و مانچستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا مانچستەر یونایتد بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی یارییەکە بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی جامەکە.

 

لە تایمی یەکەمدا شەیتانە سوورەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و توانیان دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان ماکتۆمینای و ماگوایەر لە خولەکەکانی 23 و یەکی زیادکراوی ئەو تایمە تۆماربکات، ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

دووەم تایمی یارییەکە دەستی پێکردەوە و هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان، تاکو لە خولەکی 58دا بڕۆنو فێرناندز گۆڵی سێیەمی مان یونایتدی تۆمارکرد،

دوای ئەو گۆڵە کوڤێنتری سێ گۆڕانکاری لەسەر یەکی ئەنجامدا و یارییەکەی گۆڕی و توانی یارییەکە یەکسانبکاتەوە و سێ گۆڵ لەلایەن سیمس، ئوهارێ و حاجی ڕایت لەخولەکەکانی 71، 79 و پێنجی زیادکراوی تایمی دووەم تۆماربکەن، دوای ئەوە ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو.

 

لە هەردوو تایمەکە یانەکان بەردەوامبوون لە فشارەکانیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو و هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە وەک خۆی مایەوە و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.

 

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، یانەی مانچستەر یونایتد توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکە بباتەوە.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی مان یونایتد گەیشتە یاری کۆتایی و بڕیارە لە 25ی مانگی داهاتوو ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بارسا شکستی بە ناپۆلی هێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی خولەکە

sirwan