ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی خولەکە

لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بایەر لیڤەرکوزن میوانداری ڤێردەر بریمەنی کرد.

 

لە کۆتاییدا لیڤەرکوزن توانی یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بریمەن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم لیڤەرکوزنی خاوەن یاریگا کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 25 یاریزان بۆنیفەیسش بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە چەندین هەوڵی تر درا بەڵام هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی بایەر لیڤەرکوزن بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و توانی لەو تایمەدا چوار گۆڵی تر لە خولەکەکانی 60 و 68، 83 و 90 لەلایەن یاریزانان چاکا و ڤێرتزەوە هاتریک تۆماریانکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرکوزن کۆکردنەوەی بە 79 خاڵ، پێش کۆتایی هاتنی بۆندسلیگا بە پێنج هەفتە بوون بە پاڵەوانی خولەکە و ڤێردەر برێمەنیش خاوەنی 31 خاڵە لە پلەی 12یەمی ڕیزبەندی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین

ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی له‌ده‌ستدا

یاسین