ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەهۆی ناکۆکیەوە مۆراتاش بەرەو سعودیە دەڕوات

مۆراتا داوای گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە دەکات، هەواڵە ئیسپانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە ئەلڤارۆ مۆراتا هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بچێتە خولی سعودیە.

 

بەپێی بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانی، ئەلڤارۆ مۆراتا داوای لە ئەتلەتیکۆ کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و جێگەیەکی لە خولی سعودی بۆ بدۆزێتەوە.

مۆراتا دەیەوێت پارەیەکی زۆر بەدەستبهێنێت، پێشبینیش دەکات لەماوەی ئەم مانگەی ئێستادا کێشەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکلایی بکاتەوە.

لە بەرنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناتوانرێت پەیوەندی مۆراتا لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر چاک بکرێتەوە، بۆیە ئەستەمە وەرزی داهاتوو پێکەوە بەردەوام بن.

 

ڕوونیشی کردەوە کە مۆراتا دەیەوێت بچێتە خولی ئەمریکی، بەڵام بۆی دەرکەوت مووچەی ئەوێ کەمترە، یاریزانێک لە سعودیە دەتوانێت لە یەک وەرزدا ئەو پارەیە بەدەستبهێنێت کە تەواوی تیپێک لە ئەمەریکا دەدرێت.

 

ئەلچیرینگویتۆ ڕایگەیاند کە لە ئێستاوە تیپێک لە خولی سعودیە هەیە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتا بگوازێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێڕ لە هەلکشانە

یاسین

بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن: ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە دانوستان لەسەر ئۆکرانیا بکات

سەڵاح

بڕیارێك بۆ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌رده‌چێت

یاسین