ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆن: ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە دانوستان لەسەر ئۆکرانیا بکات

 

ستیڤن برایان، یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی سەرکەوتنەکانی سوپای ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا، ئەمەریکا بە دانوستان لەسەر ئۆکرانیا ڕازی نابێت.

برایان لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ” Weapons and Strategy” نووسیویەتی: “ئەمەریکا بیر لە دانوستانکردن لەسەر داهاتووی ئۆکرانیا ناکاتەوە، بە تایبەت ئێستا کە سوپای ڕووسیا لە بەرەکانی شەڕدا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت”.

بە گوتەی ناوبراو، ئەمەریکا هەوڵدەدات یارمەتی ئۆکرانیا بدات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە شەڕی ڕووسیا و زیادکردنی ژمارەی هێرشەکانی بە ئاراستەی خاکی ڕووسیا، بە لەبەرچاوگرتنی مەرجی بایدن بۆ ئەوەی مۆسکۆ بکاتە ئامانج.

ئەو پسپۆڕە گوتیشی: سیناریۆی واشنتۆن بەدووری نازانێت سەرکەوتوو بێت، چونکە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەویکردن.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی لە سان پیتەرسبۆرگ ڕایگەیاند، دابینکردنی چەک بۆ کیێڤ ئاماژەیە بۆ بەشداری ڕاستەوخۆی ڕۆژئاوا لەو ململانێیەدا، چونکە سوپای ئۆکرانیا توانای ئەوەی نییە موشەکی ATACMS یان Storm Shadow بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەکاربهێنە.

هەروەها ئەگەری دابینکردنی چەکی ڕووسی بۆ ئەو ناوچانە ڕەت نەکردەوە کە لێیەوە هێرشەکان ئاراستەی ئامانجە هەستیارەکانی ئەو وڵاتانە بکرێت کە ئۆکرانیا پڕچەک دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

سەڵاح

بەشێکی یوئێن به‌ناچاری وازی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ لە تاوانەکانی داعش لە عێراق هێنا

سەڵاح