ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەشێکی یوئێن به‌ناچاری وازی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ لە تاوانەکانی داعش لە عێراق هێنا

 

بەشێکی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرابوو وەک دەگوترێت لەو جینۆساید و ئەو تاوانی جەنگانەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون، پێش ئەوەی لێکۆڵینەوەکانی تەواو بکات، دوای دروستبوونی پشێوی لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ حکومەتی عێراق بە ناچاری کۆتایی تەواوەتیی بە ئەرکەکانی هێنا.

ئەم بەشی لێکۆڵینەوە تایبەتەی یەکگرتووەکان لە ساڵی 2017 دامەزرا، کۆتاییهێنانیش بە ئەرکەکەی دوای نزیکەی دە ساڵ دێت لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی سوریا و عێراق، لە کاتێکیشدایە هێشتا زۆرێک لە قوربانیانی دەستی داعش لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکاندا نیستەجێ کراون و چاوەڕوانی بڕیاری دادپەروەرانەن لەسەر دۆسێکانیان.

کریستیان ڕیتچەر، سەرۆکی ئەم بەشی لێکۆڵینەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت “ئایا ئەرکەکە تەواو بووە ؟ ڕون و ئاشکرایە هێشتا تەواو نەبووە.”

بەڕێز ڕایتچەر دەڵێت “پێویستمان بە کاتی زیاترە، ئەگەر بڕوانینە دوا وادە لە مانگی نۆی 2024 دا، هەموو لێکۆڵینەوەکانمان تەواو نابن” و جەختیش دەکاتەوە لەوەی تەنانەت پڕۆژەکانی دیکەی وەک دروستکردنی دامەزراوێکیش تەواو نابێت بۆ هەڵگرتن و پاراستنی بە ملیۆنان بەڵگەنامە.

کریستیان ڕیتچەر بۆ یەکەم جارە بە درێژی باس لە کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی بەشەکەیان بکات لە دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی نۆی ڕابردوودا لەسەر داوای عێراق ئەرکی ئاژانسەکەی تەنها بۆ یەک ساڵی دیکە درێژکردەوە.

پشتیوانانی نێونەتەوەیی و ئەوانەیش کە پارەیان دەبەخشی بە یونیتاد، وەهایان پێشبینی دەکرد، ئەرکەکانی ئەم بەشەی یو ئێن بۆ چەند ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت.

ڕەخنەگران و ئەوانەی ناڕەزاییان هەیە لە سەر بڕیارەکەی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکەکە دەڵێن ئەم بڕیارە ڕێگر دەبێت لە هەوڵەکان بۆ بەرپرسیار کردنی ئەندامانی زیاتری داعش، لەگەڵ ئەوەشدا کە یونیتا بەشداری هەبووە لە ناساندنی بەلانیکەم سێ تاوانی دیکەی داعش بە جینۆساید و تاوانی نێونەتەوەیی، لە هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و پورتوگال.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و نوری مالكی چەند بابەتێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن

یاسین

دووپشک دەستگیر کرا

یاسین

له‌ رۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌نووسێك رفێنرا

سەڵاح