ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ رۆژئاوای كوردستان ڕۆژنامه‌نووسێك رفێنرا

 

له‌ ده‌وروروبه‌ری شارێكی ڕؤژئاوای كوردستان، چه‌كدارانی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده‌)، ڕۆژنامه‌نووسێكیان بۆ شوێنی نا دیار ڕفاند.

سەرچاوەیەک لە رۆژئاوای کوردستانەوە رایگەیاند، کە دوێنێ هه‌ینی، له‌ ده‌وروبه‌ری شاری دێركی ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌وان ڕاكان ئه‌حمه‌د و بۆ شوێنی نادیار ڕفاندیان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، ڕفێندراوه‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانیی ده‌كات، ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریایه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودانی بانگهێشتی لوتکەی عەرەبی ئیسلامی لە سعوودیە کرا

سەڵاح

هیومان ڕایتس‌ وۆچ: لوبنان پەنابەرانی سووریایی بە زۆرەملێ دەگەڕێنێتەوە

سەڵاح

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 2

hakar herki