ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دووپشک دەستگیر کرا

ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی شاری سلێمانییەوە دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەك كە ناسراوە بە دووپشك، راگەیەنرا.

ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە: لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپوول)، دوێنێ یەكشەممە گەورە قاچاخچیەکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر كرا.

قاچاخچییەكە ناوی بەرزان مەجیدە و ناسراوە بە (دووپشک) و ئێستا ڕادەستی یاسا کراوە.

تۆمەتبارەكە بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەكانیش لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی كۆبووەوە

دڵشاد

کەشناسی : شەپۆلێکى باران بارینى پچڕپچڕ بەڕێوەیە

یاسین

له‌ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

یاسین