فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕۆژی شەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە یەمەن تێکشکاندووە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەیاننامەیەکدا یەکێک لە دوو فڕۆکەکە لە ئاسمانی دەریای سووردا تێکشکێنراوە، لەکاتێکدا ئەوی دیکەیان پێش ئەوەی هەڵبدرێت لەسەر زەوی لەناوبراوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە دوو سیستەمی ئاسمانی حوسییەکان مەترسی لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان دروست دەکەن.
لە 19ی ئەم مانگەوە حوسییەکان هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی کە گومانیان هەیە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە، هەبێت یان بەرەو بەندەرەکانی دەچن.
واشنتۆن سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکی دەریایی نێودەوڵەتی دەکات بە ئامانجی پاراستنی کەشتیوانی دەریایی لەم ناوچەیە ستراتیژییەدا، کە 12%ی بازرگانی جیهانی تێیدا تێدەپەڕێت.
العربیة