ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 87 دۆلار زیاتر مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس کەمێك بەرزبویەوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 87 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی بەرزبویەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 83  دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی  بەرزبویەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە چەکدارەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش هۆکارێکه بو بەرزی نرخی نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

رووسیا و ئێران رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان تاماوەیەکی نادیار هەڵپەسارد

سەڵاح

سوید بە فەرمی بە ئەندامیەتیی ناتۆ وەرگیرا

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین