ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عادل شوان : ئەو بانكانەی هەژماری منیان لێ تۆماردەكرێت متمانەیان زیاترە لەوەی عێراق

شارەزاێكی ئابوری دەلێت ئامانج لە كردنەوەی پرۆژەی ( هەژماری من ) هاوچەرخكردنی كەرتی بانكیە لە هەرێمی كوردستان بۆ رێخستنی شێوازی وەرگرتنی مووچەیە لەلایەن فەرمانبەرانەوە كە ئەمەش كۆتایی دێنێت بە شێوازە كۆنەكەی دابەشكردنی مووچە لە رێگایی بانكەكانەوە جگە لەوە بەسیستەمكردنی بانكەكان لەرووی ئابوریەوە سود بە ولات دەگەێنێت وە مووچە خۆریش دەتوانێت لە چەندین ڕوەوە سود لە پرۆژەی هەژماری من وەربگرێت .

عادل شوان شارەزای ئابوری بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند  ئێستا لە بەشێكی زۆری ولاتانی جیهان باوی پارەی كاش نەماوە تۆبچیت هەموو مووچەكەت وەربگریت لەلایخۆت هەلبگری ئێستا لە رێگای دیجیتالیەوە دەكرێت كارتێكی بانكیت هەیە لە رێگای ئەو كارتەوە كاروبارە دارایەكانت جێبەجێ دەكەی چەند پارەت پێویستە ئەوەندە بەكاردەهێنیت ئەوەی تر لە كارتەكەت دا پارێزراوە بۆیە كردنەوەی پرۆژەی ( هەژماری من ) بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی حكومەتی هەرێم تاوەكوو هەرێمیش وەكوو هەموو ولاتە پێشكەوتوەكان خاوەن سیستەمكی دیجیتالی بانكی بێت ، ئەمە كۆمەلێك رۆتین لە كۆل حكومەت و فەرمانبەر دەكاتەوە .

عادل شوان گوتیشی ئەو بانكانەی لە هەرێمی كوردستان هەژماری منیان لێ تۆماردەكرێت متمانە پێكراوترن لەوانەی عێراق ، چونكە بانكە عێراقیەكان بەشێكیان لەلایەن بانكی نێودەولەتیەوە تێبینیان لەسەرە لە سپی كردنەوەی پارە وە لە هەژماری من دا چەند خزمەتگوزارێك هەن كە لە تەوتینی عێراق دا نیە .

ئەو شارەزایەی ئابوریە باسی لەوەشكرد لە هەرێمی كوردستان دەنگێكی نارازی هەیە پشتگیری تەوتین دەكەن نەك هەژماری من ئەوانە بەشێكیان دەگەرێتەوە بۆ كێشە سیاسیەكان بەشێكیشیان بۆ بانگەشەی هەلبژاردن بەكاری دەهێنن بەهەر شێوەك بێت دەیانەوێت دژی حكومەتی هەرێم بوەستنەوە وە هەندێك لە هاولاتیانیش بەباشی لە گرنگی هەژماری من نەگەیشتوون ،

عادل شوان گوتیشی لە هەژماری مندا دەتوانی سود لە قەرزی بانكی وەربگریت وە پشت بەستن بە پارەی كاش كەمدەبێتەوە ، فەرامانبەر دەتوانێت بە شێوەكی ئاسان مووچەكەی وەربگرێت كە دەخرێتە سەر حساب بانكیەكەی ، وە هاولاتی دەستی دەگاتە خزمەتگوزاریە بانكیەكان لە كاتی پێویست دا وە گواستنەوەی پارە بەبێ ئەوەی سەردانی نوسینگەكان بكەیت وە چەندین سودی تر كە دەتوانی لە هەژماری من ببینیت .

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی شازدەمین پێشانگەی نێودەولەتی کتێب لە هەولێر دەکاتەوە

دڵشاد

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین

باڵیوزی ئەمریکا لە عێراق: بۆ پاراستنی ناوچەکە لەگەڵ عێراقدا دەمێنینەوە

سەڵاح