ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بەغەززە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ سێشەممە، شانشینی ئوردن میوانداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ کەرتی غەززە، کە شەڕەکە پێی ناوەتە مانگی نۆیەمی خۆیەوە.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئوردن و میسر و لەسەر بانگهێشتی شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بەڕێوەدەچێت.
دادگای شاهانەی ئوردن لە بەیاننەمەیەکدا بڵاوی کردەوە، بەشداران لەو کۆنفرانسەدا کە لە ناوەندی کۆنگرەی شا حسێن بن تەلال لە کەناری دەریای مردوو بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن و ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان مارتن گریفیتس، هەروەها سەرکردەی وڵاتان و سەرۆکانی حکوومەتەکان و سەرۆکی ڕێکخراوە مرۆیی و فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی دیاریکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە.
بەگوێرەی بەرنامەی کۆنفرانسەکە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دابەشکراوە، لە دانیشتنی بەیانیدا سێ گروپی کار بەڕێوەدەچن، کە گفتوگۆکانیان لەسەر ڕێگاکانی “پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بەڕێژەی پێویستییەکان” دەبێت، ڕێگاکانی “سەرکەوتنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەبنەوە و ئەولەویەتەکانی چاکسازی پێشوەختە.
لە دانیشتنی ئێوارەدا، شای ئوردن، سەرۆکی میسر، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی فەڵەستین، جگە لە زۆرێک لە سەرۆکانی دەوڵەت و حکوومەتەکان، وتار پێشکەش دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر ڕێوشوێنی پراکتیکی بۆ دابینکردنی پێداویستییە دەستبەجێیەکانە”.
کۆنفرانسەکە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر کۆتایی دێت.
سوپای ئیسرائیل بۆ 249 ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامە لە شەڕەکەی دژی غەززە، کە کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 85%ی دانیشتوانی کەرتی غەززە کە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەسن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە دەچێ و دەنگدەران بێئومێدن

سەڵاح

رێكارەکانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و مامۆستایان دەستی پێكرد

یاسین

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح