ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ ناونیشانی گۆڤاری هه‌رده‌م سه‌كۆیه‌كی كولتووری بۆ هه‌مووان كۆڕێكی گفتوگۆئامێز له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

 

یه‌كشه‌ممه‌ 28/4/2024 به‌ئاماده‌بوونی عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ ڕاپه‌ڕین، د. سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ڕۆشنبیران، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان،هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران و چین و توێژه‌كان، گۆڤاری هه‌رده‌م له‌شاری سلێمانی كۆڕێكی گفتوگۆئامێزی به‌ناونیشانی (گۆڤاری هه‌رده‌م سه‌كۆیه‌كی كولتووری بۆ هه‌مووان) بۆ به‌ڕێزان خاتوو كنێر عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ر و توێژه‌ر و یاسین عومه‌ر، توێژه‌ر و كۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانكۆ سازكرد.

لە دەستپێکدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە گۆڤاری هەردەم پێشکەش کرا، دواتر ژیان جه‌لال سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هه‌رده‌م وێڕای گوتەی به‌خێرهاتن، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ به‌شداربوونی ئاماده‌بووان له‌م كۆڕه‌ و گوتی: ئه‌م كۆڕه‌ بۆنه‌یه‌كی مه‌عریفی و كولتوورییه‌ بۆ قسه‌كردن له‌ سه‌ر ده‌رچوونی گۆڤارێكی كولتووری وه‌رزی، كه‌ گۆڤار وه‌ك به‌شێك له‌ كایه‌ی ڕۆژنامه‌وانی بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و دۆخێك و هه‌موو كاته‌كان بایه‌خی خۆی هه‌یه‌.

پاشان د. سالار عوسمان به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند سلێمانی شارێكی زۆر گرینگه‌ پایەته‌ختی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستانه‌، خودان قوڵی و فرەوانییە‌ له‌مێژوو و ئه‌ده‌بیات و كولتوور،
ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ له‌ڕێی په‌یڤ و ڕسته‌ و مانیڤێست و ده‌ق و په‌رەگرافە‌وه‌، له‌ ڕێی وێنه‌ و كه‌ڤاڵ و ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌ ڕۆڵێکی پۆزه‌تیڤ ببینین و, به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌ر ئه‌م ڕۆڵە پۆزه‌تیڤه‌ ده‌بینین، چونکە ئێمە په‌روه‌رده‌ی ڕێبازێكین كه‌ كوردستان گرینگترینه‌، كه‌ ته‌بایی سیاسی گرینگترینه‌.

دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ خاتوو كنێر عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و توێژه‌ر، یاسین عومه‌ر، توێژه‌ر و كۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانكۆ ڕۆڵ و سه‌رنج و پێشنیار و تێبینی و ڕاو بۆچوونه‌كانیان به‌درێژایی له‌ سه‌ر گۆڤاری هه‌رده‌م و چۆنیه‌تی كاركردن و به‌ره‌و پێشچوون و گرینگی و ده‌رچوونی ئه‌م گۆڤاره‌ له‌ شاری سلێمانی خسته‌ ڕوو،
له‌ كۆتاییدا به‌ چه‌ندین ڕاو سه‌رنج و پرسیار كۆڕه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا و سوپاس و پێزانین پێشکەش به‌ ئاخێوه‌رانی كۆڕه‌كه‌ و ڕاوێژكارانی ژماره‌ دووی گۆڤاری هه‌رده‌م کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

پەروەردەی هەولێر بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئاگادار دەکاتەوە

یاسین

سەرۆکی حکوومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

یاسین