ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەریوان قەرەنی: کاتێک مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و کۆتایی هێنان بەکێشەیەکە

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە کاتێک سەرۆکوەزیران سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و کۆتایی هێنان بەکێشەیەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-05-2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، لەسەر هەندێک بابەتی دەستووری کۆبوویەوە، لەچوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران و ئەوبابەتانەی گفتوگۆی لەسەر کرا، ماددەی 140، ئابووری، مووچە و بودجەیە، واتە کاتێک  سەرۆکوەزیران سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت و کۆتایی هێنان بەکێشەیەکە.

هەروەها مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوێنێ سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد و ڕاپۆرتێکی سەبارەت بەو کێشانەی لە ناوچە کوردستانییەکان هەیە پێشکەش کرد، هەروەها بڕیارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت زۆر گرنگ بوو کە دوێنێ گووتی، بەهیچ شێوەیە سازش لەسەر ماددەی 140 و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناکەین و دەبێت بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور”.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: “سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت”.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن

یاسین

ب هه‌لكه‌فتا روژا جیهانی یا ژینگه‌هێ سمپوسیومه‌كێ زانستی و ئه‌كادیمی هاته‌ ئه‌نجامدان

سەڵاح

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین