ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن

 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند:” بڕیاری دابەشکردنی زەویی بڕیاریكی زۆر گرنگ بوو، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخشەدانانی ئاوەدانی زۆر بە جددی کاری لەسەر دەکەن، قۆناغی دەستنیشاندکردنی شوێنی زەوییەکانمان تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەش دا، لەمەودوا فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی خۆیان دەتوانن دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی زەوی بکەن.

ناوبراو راشیگەیاند، “لە هەموو پارێزگاکان کێشەی دابینکردنی زەویی هەیە، دوو بژاردەمان لە پێشە ئەگەر لەناو سنووری ماستەرپلانی شارەکان شوێنی پێویستە مابێت بۆ بابەتەکە بە دڵنیاییەوە کاری لەسەر دەکرێت، ئەگەر شوێنیش نەبێت ئەوا ماستەرپلانەکان فراوانتر دەکرێت و شوێنیان بۆ دابین دەکرێت”.

لەبارەی وەرگرتنی زەوی، دەڵێت: هەر فەرمانبەرێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت و هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت شیاوی وەرگرتی زەوییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، پشوویەكی فەرمی ڕاگەیندرا

یاسین