ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە، كەچی ئەو سەپاندنەی بەغدا دەیەوێ بەرانبەر بە هەرێم بیكات.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دووپات لەوە دەكاتەوە كە چارەسەركردنی بابەتی مووچە و بەجێكردنی مووچەی فەرمانبەران لە رێگەی لێكتێگەیشتن بێت، نەك بەغدا بیەوێ خۆی و بڕیارەكانی بسەپێنێت.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان گووتی: دادگای فیدراڵیی عێراق باسی لەوە كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت، باسی ئەوەی نەكردووە ئەو مووچەیە چۆن و بە چ شێوازێك و لە بانكێك بێت، بۆیە بەغدا كە دەیەوێ قسەی خۆی بسەپێنێت، ئەمە غەرەزێكی سیاسی لە پشتە، چونكە دادگای فیدراڵی دەڵێت هەردوو حكوومەت پابەند بن بە دانی مووچەی فەرمانبەران.

هەروەها یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە، كەچی ئەو سەپاندنەی بەغدا دەیەوێ بەرانبەر بە هەرێم بیكات، ئەوە دووپات دەكاتەوە كە دەیەوێ هەرێم بخاتە ژێر بڕیارەكانی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی گەیشتە بەغدا

دڵشاد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران -بەشی ئاسایشی قەزای خەلیفان دەستگیرکردنی جادووگەرێک ڕادەگەیەنێت .

دڵشاد

پۆلیسی دهۆك بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تیكتۆك كەسێكی دەستگیركرد

گوران