ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر و دیاربەکر پەیوەندییە بازرگانى و پیشەسازیەکانی نێوانیان پەرە پێدەدەن

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەولێر و دهۆک و شاندى یاوەری، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر لە وڵاتى تورکیا، لە پێناو بە هێزکردنى پەیوەندییەکان و جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل – خابوور، سەردانى ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەکرى کرد و لەلایەن محەمەد قایە، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) و ده‌سته‌ى كاگێرى و بەشێکى دیکە لە ئه‌ندامانى ژوور پێشوازى لێکرا.

له‌ دیدارەکەدا پارێزگارى هه‌ولێر تیشكی خسته‌سه‌ر ڕەوشی ئابووری و چۆنیەتى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر، هەولێر، دهۆک وجولە و ڕه‌وشی بازرگانی لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل – خابوور و دۆزینەوەی رێگاچارەى گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنى دۆخى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا، لەوبارەیەشەوە تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە، وه‌كو پارێزگای هەولێر هەموو هەولێک بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی خراوەتە گەڕ و لە چوارچێوەى ڕێکار و یاسا وڕێنماییە بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان، هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕیش پێشکەش بە هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگانان و وەبەرهێنەرانى وڵاتانى تورکیا دەکەین تاکو ڕۆڵیان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەولێرى پایتەخت.

لای خۆیەوە محەمەد قایە، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) وێڕاى خۆشحاڵى خۆى بە سەردانەکەى پارێزگارى هەولێر و بەشدارییان لە پیشەنگاى میزۆپۆتامیا بۆ گەشت و گوزرا و کشتوکاڵى دیاربەکر، جەختى لەسەر لە پتەوکردنى پەیوەندییە پیشەسازى و بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتەکەى کردەوە.

لە کۆتاییشدا لەلایەن پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى ژوورى بازرگانى دیارى پارێزگا و ژوورى بازرگانى، پێشکەش بە سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى دیاربەکر(ئامەد) کرا، لەلایەن سەرۆکی ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازی دیاربەکریش درێسى یانەى وەرزشى ئامەد سپۆرت و دیارى ژوورى پێشکەش بە پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى ژوورى بارزگانى و پیشەسازیى هەولێر و دهۆک کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

یاسین

سەربازێكی سوپای عێراق لە كەركووك كوژرا

سەڵاح

ڕووسیا: سەرکردەکانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بە هاوبەشی هێرشەکەی کرۆکۆس دەزانێت

یاسین