ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

 

کرێکارێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتی کاردا، لە باڵەخانەیەکى شاری سلێمانی کەوتەخوارەوە و مرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 04-05-2024، کرێکارێک لە کاتی کارکردن، لە نهۆمی 17ـەیەمی باڵەخانەیەکى بەرزاییەکانى قەیوان، لە شاری سلێمانى کەوتەخوارەوە و مرد، کرێکارەکە خەڵکی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، لە سەرەتای ساڵی تازەوە تاوەکو ئێستا 22 کرێکار لە کاتی کارکردندا، لە هەرێمی کوردستان مردوون، هاوکات ساڵی ڕابردووش بەهۆی پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردندا بە مەرجەکانی سەلامەتی، زیاتر لە 40 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردن مردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە قامشلۆ راگەیاند

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئەرمینیا کرد

سەڵاح