ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌وێنه‌…. سەرۆکی حکومەت شوێنی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر بەسەردەکاتەوە

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوونە بە ڕێنماییەکان یان دەستێکی خراپکاری لە پشتە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها داواشی لە دوکانداران و کاسبکار و هاووڵاتییان بەگشتیی کرد کە ڕێکارەکانی سەلامەتی جێبەچی بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دووبارە نەبنەوە.

گوتیشی بەپێی توانا، هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکەین و یارمەتییان دەدەین. ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بازاڕە ، شوێنەوارێکی مێژووییە و هەوڵ دەدەین بە ڕاوێژ و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان نۆژەنی بکەینەوە.

May be an image of 7 people and crowd

May be an image of 7 people

May be an image of 8 people, the Western Wall, crowd and text

May be an image of 7 people, crowd and text

May be an image of 7 people

May be an image of 2 people, crowd and text

May be an image of 7 people and the Western Wall

May be an image of 1 person, crowd and text

May be an image of 5 people

May be an image of 4 people and the Western Wall

May be an image of 5 people and text

May be an image of 9 people and fire

May be an image of 6 people and text

May be an image of 8 people, crowd and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. پورتوگال شکستی بە تورکیا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

زاخۆ… لە رووداوێکی تەقەکردن دا دووکەس برینداربوون

دڵشاد

کۆشکی سپی: بڕیارە لە ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان بایدن له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبێته‌وه‌

سەڵاح