ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

لە دوا یاریی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا، یانەی کریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی پاڵاس گۆرزی خۆیان وەشاند و کاتێک لەو تایمەدا توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگەی یاریزانان مایکڵ ئۆلیس و ماتێتا لە خولەکەکانی 12 و 40 تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا مانچستەر هەوڵی دەدا بگەڕێتەوە کەشی یارییەکە، بەڵام لە خولەکی 58دا یاریزان میشێل یانەی میوانی بێ هیواکرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، زۆری نەخەیاند ئۆلیس گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی یونایتد و لە خولەکی 66 گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر یونایتد خاوەن 54 خاڵە و لە پلەی هەشتەم دێت، کریستاڵ پاڵاسیش 43 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 14یەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆپیشاندان لە عێراق سەر هەڵدەدەنەوە

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا گۆڵبارانی جۆرجیا کردو بەئاسانی گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

ئوستورالیا داوای لە هاووڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن

سەڵاح