ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسرائیل دەوروبەری رەفەح کۆنتڕۆڵ دەکات

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائل لەرێگەی بڵاوکردنەوەی تانک و هێزێکی زۆرەوە دەروازەی رەفەحی لە باشوری کەرتی غەززە کۆنترۆڵکرد.

 

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردوەتەوە ،هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە دیوی فەلەستینەوە دەروازەی ڕەفەح کۆنترۆڵ دەکەن.

 

سەرچاوەکەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردوە، کۆنترۆڵکردنی دەروازەی ڕەفەح لێدانە لە توانا سەرەکییەکانی حەماس کە وای دەردەخات ئێستاش کۆنترۆڵی غەززەی بە دەستەوەیە.

 

لە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشوری شاری غەززە، هێزی پیادە و تانکەکانی سوپای ئیسرائیل لە ئێوارەی دوشەممەوە گەیشتونەتە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح.

 

دەروازەی رەفەح، یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکان بۆ ناردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە، بەوتەی بەرپرسانی ئیسرائیلیش، ئەو ناوچەیە شوێنێکی ستراتیژییە بۆ بزوتنەوەی حەماس.

 

کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەی رەفەح لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ پەنابەرانی سووری لە ئوردن تەرخان کرد

سەڵاح

کابینەی ئەردۆغان تووشی گۆران هات

یاسین

حزبوڵڵای لوبنان: دوو شوێنی سەربازی ئیسرائیلمان بۆردومانکرد

سەڵاح