ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بانکی ناوەندی لە ڕوویەکی دیکەوە بەرەنگاری سپیکردنەوەی پارە دەبێتەوە

 

بانکی ناوەندیی عێراق رێکاری نوێی بۆ کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی ئاشکرا کرد و ئامانج لە رێکارە نوێیەکانیش سنوردارکردنی تاوانی سپیکردنەوەی پارەیە کە بە گشتی کەرتی خانووبەرە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت.

“حسێن عەلی” یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بانکی ناوەندیی ڕایگەیادن، لە ماوەی ڕابردوودا بازاڕی خانووبەرە بووەتە سەرەکیترین شێواز بۆ سپیکردنەوەی پارە لە عێراق، هەرەوەها بانکی ناوەندیی سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی کەرتی خانووبەرە لە رێگەی کەرتی بانکییەوە بڕیاری داوە و بە  گوێرەی ئەم میکانیزمە سەقفی کڕین و فرۆشتن لە کەرتی خانووبەرە 500 ملیۆن دینار دەبێت.

حسێن عەلی هەروەها گوتی: ئەم رێکارە بۆ چاودێریکردنی ئەو پارەیەیە بۆ کڕین و فرۆشتن لە کەرتی خانووبەرە بەکاردەهێنرێت و دەشڵێت بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت، بەڵام تۆماری خانووبەرە لە بەشێک لە پرۆسەی کڕین و فرۆشتن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بەرپرسیارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەبارەی یەختە نوقومبووەکە زانیاریی نوێ ئاشكرا كرا

سەڵاح

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

پێشەوا هەورامی : ئەگەر قوباد تالەبانی داوایی جیاكردنەوەی پشكی سلێمانی نەكردبا كێشەی مووچە دروست نەدەبوو

گوران