ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-5-2024، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەو كردووە، دوای کۆبوونەوەی دوێنێ ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە سەرۆکایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی و بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگه بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بریار و راسپاردە دەرکران، لەوانە، لێخۆشبوونی گومرگی بوو، لەو کەرەستە سەربازییانەی کە وەزارەتی پێشمەرگە دەتوانێت هاوردەیان بکات لە چوارچێوەی پرچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

وەزارەتی پێشمەرگە روونی دەكاتەوە كە ئەم بریارە دەبێتە دەسکەوتێکی گرنگ بۆ مێژوویی هێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش خراوەتە ڕوو كە دوای بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سووپای عێراق هاوکات بەشداربوونی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تێگەیشتنی زۆری محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دەرکردنی ئەم بریارە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان نرخی زێڕ بەرزبونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

یاسین

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت

سەڵاح