ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه‌، بڕيارى دا به‌ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى خورماڵ.

ئه‌م بڕياره‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو ڕێكاره‌ ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن. به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه‌ و خزمه‌تى زياتر به‌ خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

شاندێكی باڵای لاوانی كوردستان گەیشتنە كۆماری چین

دڵشاد