ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان دابەزینى تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 25 سەنت دابەزیوە.

هەروەها  نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت دابەزیوە و 54 سەنت لە نرخەکەى بوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕی دووهەمی خولی ١٢ی مەجلیسی ئێران بەڕێوە دەچێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لامبێس-لەندەن دەکات

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین