ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌فغانستان… لە رووداوێكی تەقەکردندا چوار کەس کوژراون، سێیانیان بیانی بوون

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان بڵاوی كرده‌وه‌، ڕۆژی هەینی لە پارێزگای بامیان لە ناوەڕاستی ئەفغانستان لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس کوژراون، سێ کەسیان بیانی بوون.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان عەبدولحەق مەتین قانی بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە شەڕە تەقەیەکدا لە شاری بامیان ” ئەفغانییەک و سێ هاووڵاتی بیانی کوژراون.”

وتیشی چوار هاووڵاتی بیانی و سێ ئەفغانی دیکە بریندار بوون، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا قوربانییە بیانییەکان خەڵکی کوێ بوون.

وتیشی هێزەکانی ئاسایش چوار گومانلێکراوییان دەستگیرکردووە.

قانی ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا چەند کەس تەقەیان لە هاووڵاتییە سڤیلەکان کردووە.

دانیشتوویەکی ناوخۆ کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی ” گوێی لە دەنگی تەقەی یەک لە دوای یەک بووە، ئەو شەقامانەشی کە دەچوونەوە سەر شوێنی تەقەکردنەکە دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داخران.”

هێشتا دیار نیە کە ئایا بیانییەکان گەشتیار بوون یاخود نا.

بامیان کە ماڵی بودای زەبەلاحە کە تاڵیبان لە ساڵی 2001 دا تەقاندییەوە، بە ناوبانگترین ئاڕاستەی گەشتیارانە لە ئەفغانستاندا.

لە دوای ئەوەی تاڵیبان لە ساڵی 2021 دا دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست، هێرشی کوشندە بۆ سەر بیانییەکان لە ئەفغانستان شتێکی دەگمەن بووە.

قانی لە بەیاننامەیەکدا وتی حکومەتی تاڵیبان ” بە توندی سەرکۆنەی ئەم تاوانە دەکات، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خێزانەکانی قوربانییەکان دەکات و دڵنیایی دەدات لەسەر ئەوەی سەرجەم تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی سلۆڤینیا و دانیمارک بە خاڵێک ڕازیبوون

sirwan

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بردیەوە و چاوەی لە شکستی مانسیتیە

sirwan

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا پەردەی لەسەر وتەبێژی زیرەکی دەستکرد لادا

یاسین