ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆکرانیا 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا له‌ كۆی 29 فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر خسته‌ خوارەوە

 

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە وتی، هەموو شەوەکە ناوچەکە لە ژێر بۆردومانی ڕووسیادا بووە، سوپای ئۆکرانیاش وتی بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان لە کۆی 29 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیایی خستووەتە خوارەوە، وتیشی فڕۆکەکان بە ئاڕاستەی چەندین هەرێمی ئۆکرانیا هەڵدراون.

فەرمانڕەوای خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ وتی کەوتنە خوارەوەی پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە چەندین خانوو و لانیکەم سێ کەسیش بریندار بوون.

فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسک سێرهێی لیاسک وتی کەوتنە خوارەوەی پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تێکشێندراوەکان بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە بینا بازرگانییەکان.

ئەم هێرشانەش دوای ئەوە هاتن سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی جارێکی دیکە داوای لە هاوپەیمانەکانی کردەوە سیستمی بەرگری ئاسمانی زیاتر و فڕۆکەی شەڕکەری نوێ بدەن بە ئۆکرانیا.

لەو ماوەیەدا ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا چڕکردەوە، بە تایبەتی لە هەڵمەتەکەیدا لە خارکیڤ.

ڕۆژی دووشەممە ئۆستن وتی نوێترین پاکێجی یارمەتییەکانی ئەمەریکا یارمەتی ئۆکرانیا دەدەن لە خارکیڤ و ئەو ناوچانەی دیکەش کە ڕووبەڕووی فشاری ڕووسیا بوونەتەوە.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشە خۆراکی مانگانە گۆڕانکاری بەسەر دادێت

یاسین

ڤیدیۆی فێركاری راكێشانی پاره‌ له‌ ئامێره‌كان

سەڵاح

چاڵ و شکستی هەردوو شەقامی کەرکوک و گوێڕ چاک دەکرێنەوە

یاسین