ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی تۆنی کرۆسی دوای بڕیاری وازهێنانی لە ڕیاڵ مەدرید

تۆنی کرۆسی ئەستێرەی ئەڵمانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید وازهێنانی لە کۆتایی ئەم وەرزەی ڕاگەیاند.

هەرچەندە ئیدارەی یانەی شاهانە هەوڵی ئەوە دەدا گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە بۆ وەرزێکی تر نوێبکاتەوە، بەڵام بڕیارێکی لەناکاو و سوپرایزدا ڕایگەیاند کە کۆتایی ئەم وەرزە بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

کرۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ١٧ی تەمموزی ٢٠١٤، ئەو ڕۆژەی کە بە ڕیاڵ مەدرید ئاشنابووم، ئەو ڕۆژەی ژیانی منی گۆڕی.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوە سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بوو لە گەورەترین یانەی جیهان، دوای 10 ساڵ، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، ئەم لاپەڕەیە کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرگیز ئەم کاتە سەرکەوتووە لەبیرناکەم، بە تایبەتی سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە دڵێکی کراوە پێشوازییان لێکردم و متمانەیان پێکردم، دەمەوێت سوپاسی ئێوەی مەدریدیستانی ئازیز بکەم، لە یەکەم ڕۆژەوە بۆ سۆز و خۆشەویستیتان تا دوا ڕۆژ.”

جەختیشی لەوە کردەوە: ئەم بڕیارە بەو مانایەیە کە ژیانی وەرزشی من وەک یاریزانێکی تۆپی پێ، لەم هاوینەدا و دوای پاڵەوانیێتی یۆرۆ کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە وتم ڕیاڵ مەدرید دوا یانەیمە، دڵخۆشم و شانازی دەکەم، چونکە بە بۆچوونی من کاتێکی گونجاوم بۆ بڕیارەکەم دۆزیەوە و ئەوەش کە توانیم خۆم هەڵیبژێرم.

هەواڵی پەیوەندیدار

شیاع سوودانی بانگهێشتی سەرکۆماری نوێی ئێرانی كرد

سەڵاح

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح

چل و چوار ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایدی كوردی فه‌یلیدا تێده‌په‌ڕێت

سەڵاح