ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکاری مردنی نەوڕەسەکانی بەنداوی دووکان ئاشکرا کرا

محەمەد خوزاعی، گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، ئەو نەخۆشییەى بووە هۆی مرداربوونەوەى ژمارەیەکى زۆر لە نەورەسەکانى دەریاچەى دووکان، نەخۆشی ئەنفلۆنزاى باڵندە بووە.
خوزاعی ئاماژەی بەوەشداوە، دواى بەدواداچوونى بابەتەکە و ناردنى لیژنەیەکى تایبەتى وەزارەتەکەیان بۆ سەرپەرشتیکردنى پڕۆسەى پشکنینى نەوڕەسە مرداربووەکان لە تاقیگەکانى هەرێمى کوردستان، بۆیان دەرکەوتووە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزاى باڵندە هۆی سەرەکیی مرداربوونەوەى ئەو ژمارە زۆرەى نەوڕەسەکان بووە، هەربۆیە بە هاوبەشى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لیژنەى تایبەتییان لە هەموو پارێزگاکانى عێراق بۆ چاودێریکردنى سەرهەڵدانەوەى ئەم نەخۆشییە پێکهێناوە و سەردانى هەموو شوێنەکان دەکەن.
خوزاعی داواشى لە هاووڵاتییان کرد، هەر مرداربوونەوەیەکى نائاسایی باڵندە و پەلەوەران ببین، بە خێرایی نزیکترین بنکە کارگێڕییەکانى ناوچەکەیان ئاگاداربکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

یاسین

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی خانەوادەی ،ڕۆستەم کانی هەنجیرەیی، كرد

سەڵاح

پشووی نەورۆز راگەیندرا

یاسین