ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماری نویێ ئێران دیاریکرا

دوای ئەوەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی سێزدەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕووداوی کەوتنەخوارەی فڕۆکە گیانی سپارد، وەزارەتی نێوخۆی ئەـوڵاتە ڕایگەیاند، ڕۆژی 28ی حوزەیران هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ڕۆژی ٣٠ی ئایار تا ٣ی حوزەیران بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و ڕۆژی ١٢ی حوزەیران ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور ناوی ئەو بەربژێرانە ڕادەگەیەنێت کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە شیاویان دەزانێت.
سەرەنجام ڕۆژی 28ی حوزەیران هەڵبژاردنی چواردەمین خولی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە دەچێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەرەوە پەسند کرا، پێڤاژۆی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری کابینەی چواردەیەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوەی چوار ساڵ دەست پێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار رابەزی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی دەکات

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین