ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت پارکی ڕەشکین دروست دەکرێت

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 15 ملیار دینار پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا و بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

هاوکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، لێژنەیەک لەلایەن وەزیری شارەوانی ڕاسپێدراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پارکەکە، پڕۆژەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

1- پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.

2-دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .

3-دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.

4- دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.

5- دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.

6- لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر.

7- كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە.

8- سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.

لەوبارەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەمیانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە قۆناغی یەکەمدا پڕۆژەکە بە بڕی 6 ملیار و 600 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، هەروەها هەوڵدەدرێت لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاماژەی بەوەدا، ئەو بەڵێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپات دەکەینەوە کە فەرموویەتی دەستی ئاوەدانی حکوومەت دەگەینینە هەموو شوێنەکان و داخوازییەکانی هاووڵاتییان جێبەجێ دەکەین.

گوتیشی: یەکێک لە بڕگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخدانە بە ژینگە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بـە وێنە.. سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی وێستگەی پیرداود و خورماڵەیان كرد

سەڵاح

میر حازم تەحسین  بەگ: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین