ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداری له مه ترسی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات و ئاماژە بەوەدەدات، زیاتر له 350 مادده بەرهەم دەهێنن کە ژەهراوی و بێزارکەرن، بۆ دی ئێن ئەی مرۆڤ، دەشڵێت، توانیویانە ساڵانە 8 ملیۆن کەسی نوێ بۆ جگەرەکێشان ڕابکێشێت، بۆ ئەوەی جێگەی ئەو 8 ملیۆن کەسەی دیکە بگرێتەوە کە ساڵانە لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی تووتنەوە دەمرن.
عەباس جبار، بەڕێوەبەری بەشی کۆنتڕۆڵکردنی تووتن لە بەشی نەخۆشییە ناگوازراوەکان بە ڕۆژنامەی “سەباح”ـی ڕایگەیاند، جگەرەی ئەلیکترۆنی زیاتر لە 127 مادەی کیمیایی زۆر ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت، هەروەها زیاتر لە 225 مادەی ترشەلۆکی مرۆڤ لەناو دەبەن.
ڕوونیشیکردەوە، “وەزارەتی تەندروستی عێراق، سیمپۆزیۆم لە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی بەغدا و پارێزگاکان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی تووتن لە کۆتایی ئەم مانگەدا لەژێر دروشمی ‘با پارێزگاری لە بێتاوانی منداڵەکانمان لە جگەرەکێشان’ بکەین بەڕێوەدەبات
دەشڵێت: “بۆنە و ئاهەنگەکانی داهاتوو تیشک دەخرێنە سەر پاراستنی منداڵان لە کاریگەرییەکانی تووتن و ئەو پەیامە سێبەرانەی کە کۆمپانیاکان دەیخەنە بازاڕەوە بۆ ڕاکێشانی منداڵان بۆ جگەرەکێشان”، ئاماژەی بەوەشکرد “کۆمپانیاکان هەر جارێک بەرهەمی نوێ و نامۆ دروست دەکەن کە بەشێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش پێشکەشی دەکەن”، و هەندێک جار تام و بۆن زیاد دەکات بۆ جوانکردنی وێنەی ناشیرینی تووتن لە وڵاتەکەدا.
جەبار ڕاشیگەیاندووە، “کۆمپانیاکان ساڵانە سەدان ملیار دۆلار خەرج دەکەن بۆ ساختەکردنی ڕاستییەکان و بڵاوکردنەوەی پەیامی فریودەر سەبارەت بە سەلامەتی تووتن کە سەلامەت نییە، هەروەها بۆ ڕاکێشانی زۆرترین ژمارەی منداڵان و گەنجان و ژنان بۆ ناو ئەم تەڵە کوشندەیە، ئەمەش بۆ ڕاکێشانی کڕیاری نوێ بۆ ئەوەی جێگەی ئەو 8 ملیۆن کەسە بگرێتەوە کە لە جیهاندا بە هۆکاری پەیوەندیدار بە بە بەکارهێنانی تووتن دەمرن”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە “وەزارەت پڕۆژەی قوتابخانەکانی دژی جگەرەکێشانی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پەسەند کرد، بۆ ڕێگریکردن لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی تووتن، کە زیاتر لە 600 قوتابخانەی عێراق دەگرێتەوە، بە ئامانجی پاراستنی منداڵان لە کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی ئازاری گوێ

lana

ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه‌

lana

لە چوارەم رۆژی جەژنی قورباندا 36 سزادراو لە عێراق لەسێدارە دران

سەڵاح