ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زياتر له‌ دوو هه‌زار جوتيار و ئاژه‌ڵدار سوودمه‌ندى ڕاسته‌وخۆى پرۆژه‌ى “زووم”ــن

 

بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکار و بەرێوەبەری گشتيی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و تیمی نووسینگە پێشوازی لە خاتوو ڤالێری، ڕاوێژکاری ئەمه‌ریکايى لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتيی کۆمپانیای (زووم) بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنیيەکان كرد.

لەم دیدارەدا تاووتوێی پاڵپشتی بەپیشەسازیکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومه ئاژەڵییەکان و خۆماڵییەکانی جوتیاران و گوندنشینان و بەکارخستنی هێزی کاری ناوخۆیی کرا.

پرۆژەی زووم، یەکێکە لە پرۆژه گرنگ و ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی بەروبوومە شیرەمەنیيەکان که لە (26) بنکەدا، بەرهەمی شیری جوتیاران وەردەگرێت و زیاتر لە 2 هەزار جوتیار و ئاژەڵدار، سوودمەندی ڕاستەوخۆی ئەم پرۆژەیەن، کە لە ئێستادا ڕۆژانە توانای وەرگرتنی 40 هەزار لیتر شیری هەیە. بەرهەمەکانی دوای پشکنینی تاقیگەی پێشکەوتوو بەکوالێتی بەرز و سروشتی، دەخاتە بازاڕەکان و به‌رده‌ستى هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

ئێران… به‌هۆی لافاو 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

سەڵاح