ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شازادەی ئوردن: چارەسەری قەیرانی پەنابەرانی سووریا گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیانە

حوسێن عەبدوڵڵا شازادەی ئوردن ڕایگەیاند لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیە، ، پێویستە دۆخی پەنابەرانی سووریا لە ئوردن چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە دۆخی ئاوارەکانی سووریا لە ئوردن و نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئوردن، خەڵکی ئوردن لە سەرەتای قەیرانەوە دەریاکانیان بەڕووی برا سوورییەکانیاندا کردووەتەوە و پێویستە ڕێوشوێنی جددیتر بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بگیرێتەبەر.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی ئەو پەنابەرانە لە ئەستۆ نەگرێت، ئیتر ئوردن ناتوانێت بارگرانییەکانیان هەڵبگرێت و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیتاڵیا لە دوا خولەک کرواتیای ڕاگرت

sirwan

سوپای تورکیا: شەش چەکداری پەکەکە لە چیای خواکوڕک کوژران

یاسین

سبەی نمە باران دەبارێت

یاسین